یەکێتی ئەفریقا سەبارەت بە کودەتاکەی گابۆن رایگەیاند؛ پێویستە چارەسەرێکی سەلامەت بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆماری بۆنگۆ هەڵبژێردرێت و ئەمریکاش دەڵێت، "ئاگاداری دۆخەکەین و ئەو رووداوە هەولێکی سەربازییە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات"
رۆژی چوار شەممە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەفریقا رایگەیاند: هانی هەڵبژاردنی چارەسەرێکی سەلامەت دەدەن بۆ ئەوەی عەلی بۆنگۆ بە رێگایەکی یاسایی و دەستووری بگەرێتەوە دەسەڵات.
رێکخەری ئەنجوومەنی
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەلێت، "رووداوەکەی گابۆن هەوڵێکی سەربازییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی
دەسەڵات."
مەغریبیش ئاماژەی بەوەکرد،
لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی دۆخی گابۆن دەکەن و جەخت لەسەر گرنگی
پاراستنی سەقامگیری وڵات و دانیشتووانەکەی دەکەینەوە.
میسریش سەبارەت بە کودەتاکەی
ئەمڕۆی گابۆن ئەوەی خستەڕوو؛ داوا لە هەموو لایەنەکانی وڵاتی گابۆن دەکەن بەرژەوەندی
نیشتمانی بپارێزن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی وڵاتەکە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، وەک
ناڕەزایەتیەک بەرامبەر سەرکەوتنی عەلی بۆنگۆ سەرۆک کۆماری گابۆن لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی
سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٦٤٪ی دەنگەکان، ئەفسەرانی باڵای سوپای
گابۆن کودەتایەکی سەربازییان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکەدا ئەنجامدا.