PM:05:47:30/08/2023
23036 جار خوێندراوەتەوە
تەرمی چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکی لە نێو یەکەی نیشتەجێبوونەکەیان دۆزرایەوە و پۆلیسی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەلێت، "سەرپەرشتی خێزانەکە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کوشتووە."
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، لە کاتژمێر ٨:٤٥ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا تەرمی چوار کەس لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی ئەبەردین درایڤ لە شاری ئالن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکی دۆزرایەوە و پۆلیسی لێ ئاگادارکرایەوە.
دوای لێکۆڵینەوەکان پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، سەرپەرشتی خێزانەکە کە پیاوێکە بە ناوی فەرمان هەستاوە بە کوشتنی خێزانەکەی و منداڵەکان و دواتر خۆیشی کوشتووە.
لەو بارەیەوە کۆمەڵەی ئیسلامی ئالن رایگەیاند، ئەو چوار کەسەی کوژراون ئەندامی
یەک خێزانن و ژن و مێردێک و دوو منداڵن و ناوی ژن و مێردەکە فەرمان و لەیلایە لەگەڵ
شاهینی ١٢ ساڵ و مەتینی دوو ساڵان.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەو خێزانە خەڵکی شاری هەولێرن و منداڵێکی دیکەیان کە ناوی لیانە و تەمەنی ٤
ساڵە بەر لە سێ هەفتە لە حەوزێکی مەلەکردندا خنکاوە.