ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە؛ بەهۆی بۆمباران کردنی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لە شاری نیالای سودان ٣٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
رۆژی سێشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوەکرد؛ بەهۆی بۆمببارانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی شاری نیالا لە هەرێمی دارفوور لە رۆژئاوای سودان ٣٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو هاوڵاتییانە ژن و منداڵ بوون و لە نێویاندا
خێزانێک هەیە کە سەرجەم ئەندامانی کوژراون.
هەفتەی ڕابردوو سوپای سودان کوژرانی فەرماندەی فیرقەی پیادەی لە نیالا ڕاگەیاند
و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕەوە لە نیالا ٦٠ کەس
کوژراون و ٢٥٠ کەسیش برینداربوون و ٥٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون و ماڵیان بەجێهێشتووە.
لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕی ناوخۆ لە سودان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی
پشتیوانی خێرا دروست بووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤.٦ ملیۆن هاوڵاتی سودانی
ئاوارەبوون.
لە ئامارەکانیشدا ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس
کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەس برینداربوون.