سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند:سەرەڕای فشارەکانی سەرکردەکانی کودەتا بۆ دەرکردنی باڵیۆزی وڵاتەکەی، باڵیۆزەکە لە نیجەر دەمێنێتەوە و هێزەکانیان ئەو وڵاتە جێناهێڵن.
رۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکدا ئاماژە بەوەکرد: فەرەنسا و دیپلۆماتکارەکانی لە چەند مانگی رابردوودا لە چەند وڵاتێکدا رووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە محەمەد بازوم سەرۆکی
دوورخراوەی نەیجەر و وتیشی، "بازوم بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردراوە و
ئازا بوو لە ڕەتکردنەوەی دەستلەکارکێشانەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر
فەڕەنسییەکان دەستبەجێ وڵات بەجێ نەهێڵن، ئەوا هێز لەدژیان بەکار دەهێنن.
رۆژی یەکشەممە، هەزاران خۆپیشاندەر لە بەردەم گەورەترین بنکەی سەربازی فەرەنسا
لە نیجەر لە جەرگەی نیامی پایتەخت کۆبوونەوە و دروشمیان دژی بوونی فەڕەنسا لە وڵاتەکە
بەرزکردەوە.
H.H