سەردێڕ:

گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا رادەگیرێن

PM:05:49:28/08/2023

4300 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی ئاسمانی بەریتانیا رایگەیاند: لە ئەنجامی کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی گەشتە ئاسمانییەکانی بەریتانیا گەشتە نێودەوڵەتییەکان دوا دەخرێن.


رۆژی دووشەممە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی ئاسمانی بەریتانیا رایگەیاند: بەهۆی هەندێ کێشەی تەکنیکییەوە لە سیستەمی کۆمپیوتەری هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بە ئەگەری زۆرەوە گەشتە نیودەوڵەتییەکان دوادەخرێن.

ئەوەشی خستەروو، لە ئێستادا هاتوچۆی ئاسمانی سنوردارکراوە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و تیمی ئەندازیاران کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی کێشەکان و بە زوترین کات چارەسەر دەکریت.

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، "داوای لێبوردن دەکەین و سەرجەم ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمڕۆ گەشتیان هەیە سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی هێڵی ئاسمانی بکەن بۆ زانیاری دەربارەی گەشتەکانیان."

H.H













گەلەری