AM:11:31:28/08/2023
2516 جار خوێندراوەتەوە
هەردوو وەزیرانی بازرگانی ئەمریکا و چین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە پەکینی پایتەخت کۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، جینا رایمۆند وەزیری بازرگانی ئەمریکا و وانگ وێنتاو وەزیری بازرگانی چین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانیان بەئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان لە پەکین کۆبوونەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و ئەم سەردانەی
وەزیری بازرگانی ئەمریکا لەدوای زنجیرە سەردانەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە
مانگی رابردوودا بۆ چین دێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە ماوەی ئەم دە ساڵەی
دواییدا تێکچووە و ئەمریکا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی سنوورەکان جیا دەکاتەوە
بەڵام چین وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی گەشەی ئابووری وڵاتەکەی دەیبینێت.