AM:08:04:28/08/2023
2268 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٣٨ سەنتە و بەراورد بە رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ١٠ سەنت دابەزیوە.
رۆژی دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار ٧٧ سەنتە و بەراورد بە رۆژی یەکشەممە نرخەکەی شەش سەنت دابەزیوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق
رایگەیاند؛ لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی
نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری ناوبژیوانی
نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری
جەیهانی تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە نوسراوی وەزارەتی
نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا.