حکومەتی ئیتاڵیا رایگەیاند؛ زیاتر لە حەوت ملیۆن مشک و جرج لە رۆمای پایتەختدا بوونی هەیە و لە ئێستادا چەندین تیم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەوڵی کەمکردنەوەیان دەدرێت.
رۆژی یەکشەممە، سابرینا ئەلفۆنسی بەرپرسی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی رۆما ئاماژەی بەوەکرد، شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکە پڕ بوون لە جرج و مشک و هەوڵدەدەن کەمیان بکەنەوە.
هاوکات، چەند گەشتیارێک
وێنەی ئەو مشک و جرجانەیان بڵاوکردبوویەوە، ئەمەش بووە جێگەی ناڕەزای و رەخنە لە دەسەڵاتدارانی
ئەو شارە و بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێزیش باس لەم بابەتە دەکرا.
بەپێی ئامارێک، نزیکەی حەوت ملیۆن مشک و جرج لە رۆمادا بوونیان هەیە، کە
ئەمەش دەکاتە دوو هێندەی دانیشتوانی پایتەختی ئیتاڵیا.
چەند ساڵێکە، شاری رۆما بە دەست زۆری زبڵ و خاشاکەوە دەناڵێنێت، لە ئێستادا
بە زیادبوونی زۆری رێژەی مشکەکان، ئەو پایتەختە رووبەڕووی قەیرانێکی تر دەبێتەوە،
وەک خەڵکەکەی دەیڵێن زۆرجار پاشماوەی زبڵ و خاشاک لەسەر شەقام و کۆڵانەکان دەمێننەوە.
M.B