PM:10:42:27/08/2023
2464 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکى ئۆکرانیا رایگەیاند؛ دووەم کەشتى بارهەڵگرى وڵاتەکەى کە لە بەندەرى ئۆدێسا لەسەر دەریاى رەش لە باشوورى ئۆکرانیا بەرێکەوتووە بە سەلامەتى گەیشتووەتە سنورە ئاوییەکانى رۆمانیا و لە مەترسى دەرچووە، ئەوەش دواى هەڕەشەکانى روسیا بۆ کردنە ئامانجى کەشتییەکانى ئۆکرانیا.
رۆژی یەکشەممە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڵاویکردووە، ئەو کەشتییەی کە بە سەلامەتی بەندەرەکانی بڕیوە ئاڵاى وڵاتى لیبیریاى لەسەر بووە و بارەکەشى ستیل بووە و بۆ بازاڕەکانى ئەفریقا بەڕێکراوە.
لاى خۆیەوە روسیا بڵاویکردەوە،
فڕۆکەیەکى جەنگى وڵاتەکەى درۆنێکى ئەمریکى لە ئاسمانى وڵاتەکەى لە سنورى دەریاى رەش
دوورخستووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر
روسیا لە رێکەوتنى تایبەت بە هەناردەکردنى گەنمى روسیا کشایەوە، سەرەتاى ئەم مانگەش
ئۆکرانیا دروستکردنى رێرەوێکى ئاویی لە سنورى دەریاى رەش راگەیاند، بۆ هەناردەکردنى
گەنمى وڵاتەکەى.