سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەتەوە و باسیان لە بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەڕێی فرۆشتنیەوە لە پلاتفۆرمە حکومیەکانەوە کردووە.
رۆژی یەکشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ شاندێکی بانکی ناوەندی بە سەرۆکی پارێزگاری بانکەکە کۆبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەروو، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و
فرۆشتنی لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی حکومەتەوە گفتوگۆیان کردووە و رێککەوتوون لیژنەیەکی
هاوبەش پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پاڵپشتی دەستەپێشخەری نیشتەجێبوون و دڵنیاییی دارایی کەرتی وەبەرهێنان
و سەقامگیری ئابووری .
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عەلاق پاریزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی
دا کە هەنگاو دەنێن بۆ گەشتن بە قۆناغیک لە جێگیرکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار لەڕێگەی
پێگەداراییەکانی حکومەتەوە.
بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن
دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار
لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.