جێگری وەزیری بەرگری روسیا دوای سەردانێکی بۆ سوریا داوای دوورخستنەوەی چەکدارانی ڤاگنەری لە سەرکردە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەکرد.
رۆژی یەکشەممە، رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند؛ یونس بێک یەڤکورۆڤ جێگری وەزیری بەرگری روسیا دوای سەردانەکەی بۆ لیبیا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا
بۆ دیمەشق لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و جگە لە تاوتوێکردنی چەند
بابەتێکی دیکە داوای دوورخستنەوەی چەکدارانی ڤاگنەری لەو وڵاتە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی ڤاگنەر لە
دەوروبەری بیرە نەوتییەکانی بادیای سوریا و گوندەکانی حەما و روسیا داوای لە بەرگری
سوریا کردووە چەکدارانی ڤاگنەر ئاگادار کە لە خاکی سوریا بکشێنەوە.
لەوبارەیەشەوە، عەلی مەحمود عەباس وەزیری
بەرگری سوریا رایگەیاند: پێشتر لەگەڵ سەرکردەکانی ڤاگنەر کۆبونەتەوە و پێشنیازیان
کردووە کە چەکەکانیان رادەست بکەن و لە سوریا بکشێنەوە یان بچنە پاڵ سوپای روسیا لە
سوریا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، رۆژی ٢٤ـی ئەم
مانگە یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی
فڕۆکەدا گیانی لەدەستدا و دواتر پوتین رایگەیاند، پریگۆژین کەسێکی دانا بووە، بەڵام
هەڵەی کرد.
H.H