PM:03:50:27/08/2023
3240 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد کە نزیکەی هەزار و پێنج سەد پارچە شوێنەوار لە مۆزەخانەی نیشتمانی بەریتانیا دزراون و دیارنەماون، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی بەریتانیا بەرپرسیاریەتیەکەی خستە ئەستۆی خۆیی و داوای لێبوردنی کرد و دەستی لەکار کێشایەوە.
هارتوینگ فیشەر بەڕیوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی بەریتانیا بەرلەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە ڕایگەیاند: "داوای لێبوردن دەکەم، دان بەو ڕاستیەدا دەنێم کە پێشتر لە ڕوداوە نەخوازراوەکانی ناو مۆزەخانەکەدا ئاگادار کراومەتەوە، بەڵام هۆشدارییەکانم بەهەند وەرنەگرتووە."
زیاتر لەدوو
ساڵ بەر لە ئێستا فرۆشیاری بەناوبانگی دانیمارکی ئیتای گریداڵ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکەی
ئاگادار کردەوە کە ژمارەیەک لە شوێنەوارەکانی مۆزەخانەکەیان لە بازاڕەکاندا مامەڵەی
پێوە دەکرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە هۆشدارییەکانی گریداڵیان بەهەند وەرنەگرتوە
و وەڵامیان نەداوەتەوە.
مۆزەخانەی
نیشتیمانی بەریتانیا مۆزەخانەیەکی گشتی تایبەتە بە مێژوو و هونەر و کلتوری
مرۆڤایەتی کە دەکەوێتە ناوچەی
بلومبسێری لە لەندەن و زیاتر لە هەشت ملیۆن کەلوپەلی مێژووی تێدایە.