لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٣٠٠ دینار دابەزیوە.
رۆژی یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە لە کاتێکدا لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بانکی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشی هەفتەی رابردووی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە
ماوەی هەفتەی رابردوودا رێژەی فرۆش لە بانکەکەدا نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە.
بانکی
ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ٩٨٠ ملیۆن
و ٨٩٩ هەزار و ٢٤٨ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە فرۆشی هەر رۆژێکی گەیشتووەتە ١٩٦
ملیۆن و ١٧٩ هەزار و ٨٤٩ دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو ٠.٢٢٪ زیادیکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، بەرزترین رێژەی خستنە بازاڕ لە رۆژی پێنجشەممە بووە و رێژەی فرۆش تێیدا
١٩٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار و ٣٥٤ دۆلار بووە و کەمترین رێژەی خستنەبازاڕیش لە رۆژی
دووشەممەی هەفتەی رابردوودا بووە و رێژەکە تێیدا ١٩٠ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٠٢ دۆلار
بووە.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، رێژەی خستنەبازاڕ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی لە هەفتەی رابردوودا ٨٠٥ ملیۆن
و ٧٧٧ هەزار و ٢٤٨ دۆلار بووە و بەراورد بە فرۆشی کاش کە ١٧٥ ملیۆن و ١٢٢ هەزار دۆلار
بووە، بەڕێژەی ٧٨٪ زیادیکردووە.