PM:07:11:26/08/2023
2732 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: لە ئەنجامی پەسەندکردنی یاسای گشتی بودجە و دەستپێکردنی پرۆژە و بازرگانی نوێ لە کەرتە جیاوازەکاندا عێراق دۆخێکی سەقامگیر و بەهێزی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت.
رۆژی شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: دابینکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان و بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ کەرتی سوتەمەنی و کشتوکاڵ و سەبەتەی خۆراک یاریمەتیدەر دەبن لە بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا.
راوێژکارەکە ئاماژەی بەوەکرد، رەخساندنی هەلی کار بۆ زیاتر لە ملیۆنێک
هاوڵاتی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بێکاری بووەتە هۆی چالاککردنی کەرتی بازرگانی
و بازاڕی کار لە وڵاتەکەدا.
باسی لەوەشکرد، پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە
لە کەرتی بیناسازی و ژێرخانیدا لە زیادبووندایە
بەوپێیەی ئەم کەرتە لە کەرتە گرنگەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنی ٢٠٪ ی توانای کاری
نیشتیمانی لەبڕگە جیاوازەکانی بازرگانی و مرۆییدا.