سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ بە کەفالەتی ٢٠٠ هەزار دۆلار ئازادکرا

AM:09:28:26/08/2023

2852 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە کەفالەتی ٢٠٠ هەزار دۆلار لە زیندانی ئەتلانتا ئازادکراوە و لە ئێستادا چاوەڕێی رۆژی دادگاییکردنە.


لە ماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای ساڵی ٢٠٢٠ تۆمەتبارکرا و خۆی رادەستی دادگای جۆرجیا کرد و لە زیندانی ئەتلانتا راگیرا و شەوی رابردوو و بە کەفالەتی ٢٠٠ هەزار دۆلار ئازادکرا.

لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا ئەمە چوارەمین جارە ترەمپ دەسگیردەکرێت و لەمجارەدا پەنجەمۆریان لێوەرگرت و دۆسیەی تایبەتی لە پۆلیسی ویلایەتی جۆرجیا بۆکراوەتەوە.

ترەمپ لە بارەی ئەو تۆمەتانەی روبەڕوی کراوەتەوە دەڵێت، "هەموو ئەمانە هانگاوی سیاسییە و بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا براوەبێت."













گەلەری