سەردێڕ:

هەواڵگری ئۆکرانیا؛ هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانمان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی روسیا

AM:08:48:26/08/2023

3052 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی روسیا لە نیمچە دوورگەی کریمیا و ژمارەیەک سەربازیان کوشتوەو چەندین تەقینەوەش روویداوە.


دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی روسیا لە قوڵایی نیمچە دورگەی کریمیا و چەندین سەربازیان کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە درۆنییەکە کراوەتە سەر لیوای بەرگری کەناراوەکانی ١٢٦ی روسیا لە شارۆچکەی بێرڤالنۆی لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە خاکی ژێردەستی ئۆکرانیا.

لە رۆژی رابردووشدا روسیا هێرشێکی ئاسمانی ئۆکرانیای پوچەڵكردەوە و لە رێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ٤٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیای تێکشکاند.













گەلەری