سەردێڕ:

نۆ کۆچبەری عێراقی لە نزیک دارستانە گڕگرتووەکانی یۆنان رزگارکران

PM:11:18:25/08/2023

3392 جار خوێندراوەتەوە

نۆ کۆچبەری عێراقی لە نزیک دارستانە گڕگرتووەکانی یۆنان دۆزرانەوە و لە ئێستادا تەندروستییان ناجێگیرە چونکە ئاوی پیسیان خواردووەتەوە و چەند رۆژێکە هیچ خواردنێکیان نەخواردووە.


میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە نۆ کۆچبەری بەرەگەز عێراقی ڕزگاربکەن کە رێگایان ونکردبوو و بەرەنگاری مەترسی ئاگرەکەی ناوچەی ئەسکەندەر ببونەوە

تیمە فریاگوزارییە ئەلبانییەکان، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کۆچبەرە عێراقییەکان کردووە و خۆراک و پۆشاکی نوێیان بۆ دابینکردوون و سەرجەمیان تەندروستییان ناجێگیرە ئەویش بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس و کەمخواردن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگرێک لە دارستانەکانی یۆنان کەوتەوە و تا ئێستا بەردەوامەوە و بەهۆیەوە ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیانێکی زۆر بەر سەوزایی و سروشتی دارستانەکە کەوتووە.













گەلەری