سەردێڕ:

تورکیا رێژەی سوودی بانکەکانی بەرزکردەوە

PM:08:16:24/08/2023

2760 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوودی بانکەکانی بۆ ٢٥٪ بەرزکردەوە دوای ئەو بڕیارە بەهای لیرە بە رێژەی ١.٥٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەزار لیرە بەرامبەر ٣٩ دۆلار و سێ سەنتە.


بانکی ناوەندی تورکیا رایگەیاند؛ رێژەی سوودی بانکەکان بە رێژەی ٧.٥ خاڵ بەرزکراوەتەوە و گەیشتووەتە ٢٥٪. شارەزایانی ئابووریش پێشبینی دەکەن بانکی ناوەندی تورکیا لە ماوەی داهاتوو رێژەی سوود بۆ ١٧.٥٪ تا ٢٠٪ نزمبکرێتەوە.

لەدوای ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی بەهای لیرەی تورکی بە شێوەی زنجیرەیی بەرامبەر دۆلار بە رێژەی ١.٥٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەزار لیرەی تورکی بەرامبەر ٣٩ دۆلار و سێ سەنتە.

پێچەوانەی بیردۆزی ئابوری ناسانی دیکە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێی وایە، بەرزکردنەوەی سوودی بانکی ناوەندی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان.













گەلەری