راوێژکاری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە مێژە روسیا چاوەڕیی هەلێک بۆ کوشتنی فەرماندەی ڤاگنەر دەکات و ئەو کاتەی پریگۆژین متمانەی بە بێلاروسیا بەخشی وەک ئەوەبوو واژۆ لەسەر مەرگی خۆی بکات.
میخائیلۆ بۆدۆڵیاک راوێژکاری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لەمێژە چاوەڕێی لە ناوبردنی پریگۆژینی فەرماندەی ڤاگنەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە روونی دیارە پریگۆژین لەو کاتەی باوەڕی بە
گرەنتییەکانی لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلاروسیا کرد هاوشێوەی ئەوەبوو واژۆ لەسەر مەرگی
خۆی بکات.
پێشتریش وتەبێژی فەرمی ژووری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش رایگەیاند، چاودێری ڕاپۆرتەکانمان کردووە سەبارەت بە تێکشکانی
ئەو فرۆکەیەیی یەڤگینی بریگۆژین یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی و درکمان بەوەکردووە کە
ناکرێت ئەمە تێکشکانێکی ئاسایی بێت و پلان بۆ داڕێژراوە.
جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش دەلێت، "بەو هەواڵە سەرسام نەبووم و
کوشتنی ئەو فەرماندەیە لە پوتین چاوەڕوانکراوبوو."
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممە دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا
رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی
روسیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.
لەلایەکی
دیکەوە ئاژانسە روسییەکانی وەک تاس و ئینتەرفاکس و ریا نۆڤۆستی بڵاویانکردەوە،
ئاژانسی گواستنەوەی روسیا رایگەیاندووە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینەکانی
ئەو فڕۆکەیە بووە.