سەردێڕ:

بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە فەرماندەی ڤاگنەر گیانی لەدەستدا

PM:08:17:23/08/2023

33968 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.


دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فڕۆکەیەی تێکشکاوە فڕۆکەیەکی تایبەتە و هەڵگری ١٠ سەرنشین بووە و یەکێکیان یەڤگینی پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسە روسییەکانی وەک تاس و ئینتەرفاکس و ریا نۆڤۆستی بڵاویانکردەوە، ئاژانسی گواستنەوەی روسیا رایگەیاندووە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بووە.

هاوکات، بە پێی دوایین زانیارییەکان فڕۆکەکەی فەرماندەی ڤاگنەر لە مۆسکۆی پایتەختی روسیاوە بەرەو سان پترسبۆرگ بەرێدەکەوت و لە باکوری مۆسکۆ تێکشکا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.


ساتی تێکشکانی فڕۆکەکەی یەڤگینی پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر:













گەلەری