PM:04:13:23/08/2023
2376 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ تەنها لە مانگی تەمموز داهاتی نەوتی عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٣٣٠ ملیۆن دۆلار و زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی تەمموز بەپێی ئاماری کۆمپانیای سومۆ بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ١٦٩ بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی هەشت ملیار و ٣٣٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی
تەمموز بڕی ١٠٥ ملیۆن و ٤٨٨ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و
ناوەڕاستی عێراق بەرهەمهێنراوە و رێژەی نەوتی بەرهەمهاتووی ناوچەی قیارەی سەر بە
پارێزگای نەینەواش ٩٩٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
هاوکات، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی
حوزەیران ١١ ملیار و ٣٥٤ ملیۆن دۆلار بووە و بڕی ١٠١ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.