بانکی ناوەندی زیاتر لە ٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە و شارەزایەکی بازاڕی دراویش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرەڕای زۆری هێشتا کاریگەرییەکانی دیارنییە.
رۆژی سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ٧١ ملیۆن و ١٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەرێم ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
لەوبارەیەشەوە دانا مەولود شارەزای بازاڕی دراو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا زیادکردنی رێژەی دۆلاری کاش کاریگەری لەسەر نرخی ئەو دراوە نەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمڕۆوە بەشێوەی
ئەزموونی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانکی ناوەندی کارا
دەکرێت.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ١٩٨ ملیۆن و ٥٩٩
هەزار و ٦٢١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٢٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٦٢١ دۆلاری بەشێوەی
حەواڵە بووە و ٧١ ملیۆن و ١٢ هەزاریشی بەشێوەی کاش بووە.