سەردێڕ:

ئەردۆغان: بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵە

AM:10:00:22/08/2023

2124 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: لە هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەردەوامدەبن.


رۆژی سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی رێككەوتنی هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا لە رێگەی دەریای رەشەوە، بە لەبەرچاوگرتنی چاوەڕوانی هەمو لایەنەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیان لەوەی كە ئاشتییەكی دادپەروەرانە دێتە ئاراوە و چالاكانە كار بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان لە ئۆكرانیا دەكەن.

پاش ئەوەی لە کۆتای ساڵی رابردوو رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتای هات، بەڵام دوای ئەوە سێجار درێژکرایەوە و دواجار لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا روسیا تاکلایەنە کۆتایی بە رێککەوتنەکە هێنا.

دوای کۆتایهاتنی رێککەوتنەکەش ئۆکرانیا رایگەیاند: بەبێ روسیاش دەتوانن دانەوێڵە هەناردەی جیهان بکەن و لەدوای ئەو لێدوانەشەوە هێرشەکانی روسیا بۆسەر بەندەرەکانی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.













گەلەری