سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان جێگیرە

AM:08:01:20/08/2023

2140 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٠ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


رۆژی یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨١ دۆلار ٢٥ سەنتە.

تورکیا شەش مەرجی لەسەر عێراق داناوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و دیارترینیان داشکاندنی نرخی هەر بەرمیلە نەوتێکە بە بڕی ١٣ دۆلار و راگرتنی رێککەوتنی غاز بە نەوتی نێوان عێراق و ئێرانە و مەرجێکی دیکەش دابینکردنی خەرجی چاکردنەوەی بۆریە نەوتییەکانی تورکیایە.

بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا دوای بڕیارەکەی حکومەتی سعودیە دێت کە یەکێکە لە وڵاتە گەورە هەناردەکارەکانی نەوت لە جیهاندا و ڕایگەیاند، کەم کردنەوەی خۆبەخشانە لە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێک دا تاکو کۆتایی مانگی ئەیلوول درێژ دەکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی چواری حوزەیرانی ئەمساڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
A.A














گەلەری