سەردێڕ:

لە یەکەم رۆژی هەفتە نرخی دۆلار رووی لە بەرزی کرد

AM:11:26:19/08/2023

18240 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی رۆژی پێنجشەممە نرخەکەی ٦٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


رۆژی شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕی رۆژی پێنجشەممە نرخکەی ١٥٤ هەزار دینار بوو.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.

وتیشی، " بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت پێویستە بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازارەوە زیادی بکات."

هاوکات بانکی ناوەندی بڕیاریداوە، هاوشێوەی هەر گەشتیارێکی دیکە بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش بەو کەسانە بفرۆشێت کە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمی عەمرە سەردانی سعودییە دەکەن.













گەلەری