سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ئامرازی بەهێزی ئەمریکا دۆلارە و لە ئێستاشدا مامەڵەکردن بەو دراوە لە وڵاتانی جیهان کەمبووەتەوە و ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی چین بۆ ئەوەی دراوی وڵاتەکەی بکاتە جێگرەوەی دۆلار.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا بە میدیای "فۆکس نیوز"ی راگەیاند، بەهۆی دراوی دۆلارەوە خەریکە دەسەڵاتی ئەمریکا بەرەوکەمبوونەوە دەڕوات و کێشەکەش تەنها کەمبوونەوەی بەهای دۆلار نییە بەڵکو کەمبوونەوەی قەبارەی مامەڵەی دۆلارە لە وڵاتانی جیهاندا.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەیری فڕۆکەخانەکانیان و دەروازەی
وێستگەکان و رێگا و شەقامەکانیان دەکرێت دەبینرێت هەموو شتێک خراپبووە و لە
کارکەوتووە و ئەمریکا لە ئێستادا لە یەکێک لە وڵاتانی سێیەم دەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا ئامرازێکی بەهێزی هەیە ئەویش دۆلارە، بەڵام ئەگەری
وردببنەوە دەبینرێت چەندین وڵات دەستیان لە مامەڵەکردن بە دۆلار هەڵگرتووە و بە
روونیش دەزانرێت کە چین سكشتی دۆلاری دەوێت بۆ ئەوەی دراوەکەی خۆی کە یوانە ببێتە
شوێنگرەوەی.
وڵاتانی سێیەم ئەو وڵاتانەن کە سەر بە هیچ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی وەک
یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ناتۆ نین.
فەرەنسا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانی وزەی وڵاتەکەی
بووە بەکارهێنەری بۆرسەی شەنگەهای چینی و لە بری دۆلار لە مامەڵەکانیدا دراوی یوان
بەکاردەهێنێت.