سەردێڕ:

وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر: بە زیادکردنی کاش نرخی دۆلار دادەبەزێت

PM:02:43:16/08/2023

3416 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکی ناوەندی بڕی پێویست لە دۆلار ناخاتە بازاڕەوە ئەمەش هۆکارە بۆ ناهاوسەنگی نێوان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراودا. وتیشی، "زیادکردنی بڕەکە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو دروستدەکات".


رۆژی چوارشەممە، کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بڕی پێویست زیاتر بێت کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروست دەبێت و نرخەکەی دادەبەزێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت پێویستە بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازارەوە زیادی بکات.

ئەمەش لە کاتێدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٣٧ ملیۆن و ١٢٠هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەوە و دوێنێش زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەکانەوە، بەراورد بە رۆژانی رابردوو بڕەکەی زیادی کردووە.













گەلەری