PM:06:13:12/08/2023
7840 جار خوێندراوەتەوە
سبەی یەکشەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵمەتێکی گەورەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری هاوڵاتیان و تایبەت بە گەنجان دەستپێدەکات.
هەڵمەتەکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی سبەی یەکشەممە لە ژێر دروشمی (ئەگەر دەتەوێت تۆڵە بکەیتەوە، رات هەبێت و گوێت لێ بگیرێت ئەوا بڕۆ کارتی دەنگدانەکەت وەرگرەوە) بەرێوەدەچێت.
ئەم هەڵمەتەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ
هاندانی خەڵکی هەرێم و بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی تاوەکو کارتی دەنگدانی بایۆمەترییان
نوێبکەنەوە و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم بکەن کە
بڕیارە لە رێکەوتی ٢٥ی مانگی ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە
ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو وادەیەی
بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە بنکەکانی کۆمسیۆن دیاریکرابوو
بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە.