PM:05:47:10/08/2023
31420 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئەمرۆ بانکی ناوەندی ٢١٩ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار و ٥٢٢ دۆلاری
خستووەتە بازاڕەوە کە ٣٦ ملیۆن و ٢٨٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە و ١٧٤ ملیۆن و ١٢٥
هەزار و ٥٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی رابردوو
رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار ڕابگەیەنێت
و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی، " ئەگەری هەیە
ئەو ڕێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."