PM:07:13:09/08/2023
3736 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی هەزار و ١٥٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بەوەش تەنها لە ئەمڕۆدا بەهای ١٠٠ دۆلار هەزار و ١٥٠ دیناری لەدەستداوە.
هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی
عێراق زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو کە لەو بڕەش نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری
بەشێوەی نەختینەی خستووەتەڕوو.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ
بانکی ناوەندی عێراق بۆ گرتنەبەری رێکارەکان چەند بڕیارێکی تایبەتی بە کۆمپانیاکانی
ئاڵوگۆڕ دەرکرد.
ئەوە لەکاتێکدایە، بانکی
ناوەندی عێراق هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک رێکاری
نوێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار ڕابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری
بانکی ناوەندی وتی، " ئەگەری هەیە ئەو ڕێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو
نزم بکاتەوە."