تورکیا بە فەرمی بڕیاریدا رێژەی باجی سەر زێری هاوردەکراوی وڵاتەکەی بۆ ٢٠٪ زیاد بکات وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی کورتهێنانی هەژماری دارایی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، هاوردەکردنی زێر لە وڵاتی بەرهەمهێنەری رەسەن یاخود لەو وڵاتانەی لە رێککەوتنی بازرگانی ئازاد و یەکێتی ئەورپا نین باجی هاوردەکردن لەسەریان بۆ ٢٠٪ زیاد دەکرێت.
لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو زێرانەی لە تورکیا باجیان
لەسەر زیاد دەکرێت بریتن لەو خشڵانەی بۆ جوانکاری دروستکراون و هەر کانزایەک بە
زێر رووپۆشکرابێت.
زۆر هاوردەکردنی زێر و وزە هۆکاری سەرەکی کورتهێنانی هەژماری دارایی تورکیایە
لە ئێستادا، بە شێوەیەک لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ کورتهێنان گەیشتووەتە ٣٧.٧
ملیار دۆلار.
پێشتریش ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، چاوگێکی حکومی تورکیا رایگەیاندووە، تورکیا
پلان دادەنەێت بۆ سەپاندنی باجی زیاتر لەسەر زێری هاوردەکراو.