لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ بەهای دینار دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ١٥٠ دینار لە بەهای دینار کەمی کردووە.
بڕیارە
لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار
رابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت،
" ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."
کامەران قادر شارەزای ئابوری رایگەیاند، هۆکاری
بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی
دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە
دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت
لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.