سەردێڕ:

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان بەرزبووەوە

PM:05:52:06/08/2023

35332 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنى بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕى دراو لەمڕۆدا نرخەکەی ٦٠٠ دینار بەرزبووەوە.


ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنى بازاڕی دراوی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی ئەمڕۆى دراوەکان نرخەکەی ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار رابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت، " ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."

کامەران قادر شارەزای ئابوری رایگەیاند، هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.













گەلەری