PM:06:59:03/08/2023
1992 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلول ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەنەوە و ئەو رێژەیش هاوتای ٥٪ی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی روسیایە و لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی بازاڕی نەوت ئەو بڕیارەیان داوە.
ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، لە پێناو هاوسەنگی بازاڕی نەوت لە مانگی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی ٣٠٠ هەزار بەمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوو روسیا بەڵێنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بە
رێژەی ٥٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە دابوو و ئەو بڕەش هاوتای ٥٪ی بەرهەمهێنانی رۆژانەی
نەوتی روسیایە.
روسیا
دووەمین گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری نەوتی جیهانە لە دوای سعودیەوە و ئەندامێکی
رێکخراوی ئۆپیک پلەسە و لە ماوەی رابردوو ئەو رێکخراوە ئەندامەکانی ئاگادار کردەوە
بۆ ئەوەی لە کۆتایی سالێ ٢٠٢٤ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی پشکی خۆیان
کەمبکەنەوە.
بەپێی داتای بازاری
نەوتی جیهانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٤.٧٣ دۆلارە و نرخی هەر بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریکی ٨١ دۆلار و ١٤ سەنتە.