نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٣١ دۆلار و حەوت سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ نرخى زێڕ دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی لە سێ هەفتەی رابردوودا دابەزی و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٢ دۆلار و ١٣ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ١٢١ دۆلار و ٩١ سەنتە و تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکەى بەردەوام لە دابەزین دایە.
لە
هەرێمیش بەهۆی کاریگەری بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکان دابەزیوە
و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار
کەمی کردووە.
نرخی
زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
یەک
مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨: ٣٥٦ هەزار دینار.
یەک
مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤١٦ هەزار دینار.
یەک
مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٣٥ هەزار دینار.
یەک
مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٧٥ هەزار دینار.