بەگوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دۆلار و ٣٠ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەى دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار و ٥٧ سەنتە، نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
ئەوە لە کاتێکدایە،
لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی
نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
لای خۆشیەوە، هەیسەم
غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی
٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".
سەرەڕای راگرتنی
هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
و بە وتەی بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکرێت دوای سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری
تورکیا بۆ عێراق کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت.