PM:05:46:02/08/2023
35584 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، عێراق بڕی زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری لە شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم ناردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، گوژمەیەکی دیکەی پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ رەوانە کراوە و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم.
ئاماژە
بەوەکراوە، بڕی ئەو پارەیە ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و پشکی پارێزگای هەولێر پێنج
ملیار دینارە و پشکی پارێزگای سلێمانی سێ ملیار دینارە و بۆ پارێزگای دهۆکیش دوو
ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار خەرج دەکرێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بڕی ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و حکومەتی عێراق
بەرامبەر هەر تۆنێک گەنم بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاری کردووە.