سەردێڕ:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بەغدا ٥٩٨ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد

PM:01:19:02/08/2023

59180 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بەغدا ٥٩٨ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، بەغدا ٥٩٨ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

هەر ئەمڕۆ، بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، دواکەوتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی یەوە بووە.

شەوی رابردوو چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سودانی بڕێک پارەی خستە سەر هەژماری بودجەی هەرێم بۆ دابەش کردنی موچەی فەرمانبەران و دواتر هەرێم رەتیکردەوە هیچ بڕە پارەیەکی پێ گەیشتبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێستا سەرەتای مانگی ئابە و تاکو ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.













گەلەری