سەردێڕ:

لەکاتى داخستنى بازاڕى دراو نرخى دۆلار چى لێهات؟

PM:06:50:01/08/2023

33340 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو و بەراورد بە کاتی کردنەوەی هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە ٢٢١ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە لەو بڕە زیاتر لە ٣٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو بەهۆی رەوانەکردنى دۆلار بۆ ئێران و فەنزوێلا ١٤ بانکی عێراقی مامەڵەی دراوی دۆلاریان لێ قەدەغەکرا و بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە کاریگەری لەسەر دۆلاری بازاڕ هەبوو بەشێوەیەک نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بۆ سەرووى ١٥٥ هەزار دینار بەرزبووەوە.

دواتریش، لە ٢٩ی تەمموز ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە هەژماری تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، لەبارەی ١٤ بانکەکەی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عێراق گفتووگۆی کردووە و بانکی ناوەندی رێوشوێنی گونجاوی بەرامبەر ئەو بانکانە گرتەبەر و ئەمەریکاش هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپاندون و ئەوەش وای کرد بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزیکەی سێ هەزار داببەزێت.

پێشتریش، عەقیل شوەیلی بەرپرسی راگەیاندنی بانکی بازرگانی عێراق لە چاوپێکەوتنێک دا باسی لەوەکرد، بازرگانە بچووکەکان دەتوانن لە رێگەی دروست کردنی هەژمارێکەوە لە بانکی بازرگانی تاکو بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دۆلار بە قەرز وەربگرن و مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەو رێگایەوە دەیانەوێت نرخی دۆلار کەم بکەنەوە.













گەلەری