PM:08:30:31/07/2023
2496 جار خوێندراوەتەوە
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە زیان بەرکەوتن ئابوورى عێراق ئێستا لە قۆناغی بوژانەوەدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، جان کریستۆڤ بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە ناجێگیری ئابووری عێراق چووەتە قۆناغی بوژانەوە و بەهێز بوون و ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت عێراق رێکارەکان بە خێرای تێبپەڕێنێت تاوەکو چالاکییە ئابووریەکانی هەمەچەشن بکات.
بانکى نێودەوڵەتى ئەوەى خستەڕوو،
پێویستە لە بواری بانکی دا عێراق چاکسازی بکات تاوەکو بتوانێت گەشەی دارایی و بەرزکردنەوەی
ئابوری وڵاتەکە بەدەست بهێنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە دوای
هەڵگرتنی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لەسەر عێراق، بانکی ناوەندی عێراق سیستمی
ئەلیکترۆنی بانکی بۆ پێدانی دۆلار بە بانکەکان و بازرگان و گەشتیاران کارا کردووە
ئەوەش بە ئامانجی بە قاچاغ نەبردنی دۆلار بەرەو ئەو وڵاتانەی سزای ئەمریکایان لەسەرە
کە لەماوەی رابردوودا ببوە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و بەهای
١٠٠ دۆلار گەیشتە نزیکەی ١٨٠ هەزار دینار.