سەردێڕ:

دۆلار لە کاتى داخستنى بازاڕ بەچەند مامەڵەى پێوەکرا

PM:05:29:29/07/2023

4876 جار خوێندراوەتەوە

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان، لەبەرزی دا جێگیربوو، لەو چوارچێوەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.


ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان، نرخى دۆلار لەچاو کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراو بەرزبوونەوەى تۆمار کرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێک دا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو، بەمەش ٣٠٠ دینار چووە سەر نرخەکەى.

لەلایەکی دیکەوە، تەنیا لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوودا بەهای دینار دوو هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە و بەوەش لە رۆژی پێنجشەممەوە تاکو ئەمڕۆ شەممە، بەهای دینار سێ هەزار و ٩٥٠ دینار دابەزیوە بەو پێیەى نرخى ١٠٠ دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە رۆژی پێنجشەممە دا بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

رۆژى چوارشەممەى رابردوو، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تەنیا لە بازاڕەکانە و کاتییە و بەهۆی قەدەغەی مامەڵەی ئەو دراوەیە لەچەند بازرگانێک و هاوکات لە هەوڵدان کە هەموو چین و توێژەکان هان بدەن بۆ ئەوەی دۆلار لە سەرچاوەیەکی سەرەکی و یاسایی بکڕن کە ئەویش سەکۆی ئەلیکترۆنی یە.

لە رێکەوتی ١٩ی تەممووز بەهۆی حەواڵە کردنی دۆلار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە سزادراون، ئەمەریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقی دا سەپاند، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ سەرووى ١٥٠ هەزار دینار بەرزبووەوە.













گەلەری