نرخى زێڕ هاوشێوەى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان روو لە هەڵکشانە و مسقاڵێک زێڕى عەیارە ٢٤ نزیکە لە ٥٠٠ هەزار دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕەکانى هەرێم نرخى زێڕ هاوشێوەى دۆلار بەرزبووەوە و مسقاڵێک زێڕى عەیارە ٢٤ بە ٤٩٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە بۆڕسەى بازاڕە جیهانییەکان
بەهەمان شێوە بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە لەبەرامبەر ١٩٨٠ دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخى یەک کیلۆ ئاڵتوون، بە ٦٣ هەزار و ٦٨٨ دۆلار
مامەڵەى پێوەدەکرێت.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەیە:
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٤ هەزار
دینار.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٤ هەزار
دینار.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٥ هەزار دینار.