لە بازاڕەکانی دراوى هەرێمى کوردستان، نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمى کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دواى ئەو بازدانە گەورەیەى نرخى دۆلار، دوێنێ
چوارشەممە، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تەنیا
لە بازاڕەکانە و کاتی یە و بەهۆی قەدەغەی مامەڵەی ئەو دراوەیە لەچەند بازرگانێک و
لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێکارێکی گونجاوی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئێران و پڕۆژەی
چاپ کردنی ٢٠ هەزار دینارییان پووچەڵ کردووەتەوە و دەشڵێت، "پڕۆژەی سڕینەوەی
سفرەکانی دینار ئامادەنییە."
ئاماژەی
بەوەشکرد، چەند بازرگانێک و توێژەکانی دیکە توانای بەشداری کردنیان لە سەکۆی ئەلیکترۆنی
دراوەکان نییە و بۆ ئەنجامدانی چالاکی و کاروباری نەختینەیی لە هەوڵدان کە هەموو چین
و توێژەکان هانبدەن بۆ ئەوەی دۆلار لە سەرچاوەیەکی سەرەکی و یاسایی بکڕن کە ئەویش
سەکۆی ئەلیکترۆنی یە.
ئەوەشی
خستەڕوو، جگە لەو ١٤ بانکە هیچ بانکێکی دیکە لەلایەن ئەمریکاوە سزانەدراوە و ئەوانیش
بەدواداچوون بۆ ئەو بانکانە دەکەن کە مامەڵەی دۆلاریان لێقەدەغەکراوە و پرۆسەیەکی
گونجاوی بازرگانی لەگەڵ ئێران دادەنرێت و میکانیزیمی ئاڵوگۆڕ و پارەدان کێشە بۆ هیچ
لایەنێک دروست نەکات.
لە ٢١ی تەممووزدا، سەرۆک وەزیرانی
عێراق لە پێناو بەرزکردنەوەی بەهای دینار، سەردانی بانکی ناوەندی عێراقى کرد و
داوای کرد پارە لەو بانک و کۆمپانیانە ببڕدرێت کە دۆلار بە گران دەفرۆشن و دواتر لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عێراقیش لەگەڵ بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و دواتر بانکی ناوەندی رایگەیاند،
"دۆلارمان بە نرخی فەرمی داوە بە کەرتی تایبەت بەڵام بەهۆی خراپ بەکارهێنانەوە
ئێستا بەهاکەی بەمشێوەیە بەرزبووەتەوە" وتیشی،" بەمزوانە دۆلار دەگەڕێتەوە
سەر نرخی فەرمی خۆی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار."
لە رێکەوتی ١٩ی تەممووز بەهۆی
حەواڵە کردنی دۆلار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە
سزادراون، ئەمەریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقی دا سەپاند، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش،
نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ سەرووى ١٥٠ هەزار دینار بەرزبووەوە.