سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بەرزی دا جێگیرە

AM:10:49:26/07/2023

2636 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی مسقاڵێک زێر بەراورد بە ماوەی رابردوو، ١٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ناوخۆ دەگەڕێننەوە ئەگەرنا نرخی زێری جیهانی سەقامگیرە.


ئێستا نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینارە و بەراورد بە ماوەی رابردوو نرخەکەی ١٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک ئۆنسە زێڕ، بە ١٩٧٠ دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەڵام لە هەرێمى کوردستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار نرخی زێریش بەرزبووتەوە و هەر مسقاڵێک ١٥ هەزار دینار زیادی کردووە.

هەروەها نرخى یەک کیلۆ ئاڵتوون لە بۆڕسەى جیهانى، بە ٦٣ هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، لە بۆڕسەکانى هەرێمی کوردستان پەیوەندی نێوان دۆلار و زێڕ راستەوانەیە و لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێڕێش بەرز دەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

 

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٣٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٦١ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤١٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٤٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٧٥ هەزار دینار












گەلەری