بەگوێرەی داتا جیهانییەکانی بازاڕی نەوت نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهای بەرمیلێک نەوت بەربەستی ٨٢ دۆلاری تێپەڕاند ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس)بە ٧٨ دۆلار ٩٧
سەنتە و هاوشێوەی نەوتی خاو نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی
نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
لای خۆشیەوە، هەیسەم
غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی
٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".
پێشتریش ماڵپەڕی "Iraq oil report"
بڵاوی کردەوە، سەرەڕای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم
هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە بەشێوەیەک لە مانگی حوزەیران دا گەیشتووەتە،
٣,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و بەراورد بە مانگی ئایار، ٠,٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوت
زیادی کردووە.