ماڵپەڕی "ستاتیستا"ی تایبەت بە ژمارە و داتاکان لیستی ١٠ وڵاتی جیهانی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی "ستاتیستا" کە تایبەتە بە ژمارە و داتا، دەردەکەوێت چین لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانە بۆ بەرهەمهێنانی گەنم بە بەرهەمهێنانی ١٣٧ ملیۆن تۆن گەنم لەمساڵدا.
بەگوێرەی ریزبەندییەکە،
سەرەڕای جەنگ لە وڵاتی ئۆکرانیا بەڵام ئەو وڵاتە لە ریزبەندی نۆیەمدایە و ٢١ ملیۆن
تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
ریزبەندی ١٠ وڵاتی
جیهان لە بەرهەمهێنانی گەنم لە ساڵی ٢٠٢٣دا:
١ –چین ١٣٧ ملیۆن تۆن
٢- یەکێتی ئەوروپا ١٣٤ملیۆن تۆن
٣-هیندستان ١٠٣ ملیۆن تۆن
٤- روسیا ٩٢ ملیۆن تۆن
٥- ئەمریکا ٤٤ ملیۆن تۆن
٦- ئوستراڵیا ٣٨ ملیۆن تۆن
٧- کەنەدا ٣٣ ملیۆن تۆن
٨- پاکستان ٢٦ ملیۆن تۆن
٩- ئۆکرانیا ٢١ ملیۆن تۆن
١٠- تورکیا ١٧
ملیۆن تۆن