PM:06:01:28/06/2023
1652 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە پارێزگای هەولێر شەش کەس دەستگیرکراون و هەشت جێگای فرۆشتنی گۆشت داخران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەولێر رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنمایی تەندروستی و سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان، شەش کەسیان دەستگیرکردووە.
دەشێت، "هەشت جێگای
فرۆشتنی گۆشت لە لایەن تیمی پۆلیسی شارەوانییەوە داخراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا
نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوە کە نەخۆشییەکە لە
رێگای ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش رێنمای
بۆ رۆژانی جەژن دەرکردووە و ئاماژەی بەوەداوە بە هیچ جۆرێک نابێت ئاژەڵەکان لە دەرەوەی
کوشتارگە حکومییەکاندا سەرببڕێت.