PM:11:30:23/06/2023
5172 جار خوێندراوەتەوە
دەرهێنەری فیلمی تایتانیک رایگەیاند، ٣٣ جار چوەتە ژێرئاو بۆ بینینی کەشتی تایتانیک لە دەریایی ئەتڵانتیک. دەشڵێت،" سەرسامم بە لێکچوونی نقومبوونی ژێردەریایی تیتات و کەشتی تایتانیک."
جەیمس کامیرۆن دەرهێنەری فیلمی تایتانیک رایگەیاند، هۆکاری لەناوچوونی ژێردەریایی تایتان گوێنەدان بووە بە رێنماییەکان و کارەساتی تایتانیک لە هەمان جێگادا رویداوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ژێردەریایی تایتان لەرۆژی
یەکشەممە بە پێنج سەرنشینەوە بەمەبەستی بینینی کەشتی تایتانیک رێکەوت و دواتر پەیوەندیان
لەگەڵ کۆمپانیایی نێرەردا پچڕا.
دوای نزیکەی پێنج ڕۆژ لە بێسەروشوێن
بوونی ئەمڕۆ پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا باسی لەوەکرد، چەند پارچەیەکی ژێردەریاییەکەیان
دۆزیوەتەوە و کۆمپانیایی خاوەنی ژێر دەریاییەکەش بە فەرمی گیان لەدەستدانی سەرجەم
سەرنشینەکانی راگەیاند.