AM:09:25:23/06/2023
1664 جار خوێندراوەتەوە
لە راپۆرتی ساڵانەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، هێزە چەکدارەکانی روسیا و گروپەچەکدارەکانی پشتیوانی روسیا خراونەتە لیستی شەرمەزاری یەکێتی ئەوروپاوە کە پەیوەستە بە پێشێلکردنی مافی منداڵ لە ململانێ چەکدارییەکانی ئۆکرانیا.
ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو راپۆرتە نمایشی ساڵی ٢٠٢٢ دەکات و لە هەفتەی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە. دەشڵێت، ژمارەی هێرشەکانی روسیا بۆسەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی ئۆکرانیا و ژمارەی گیانلەدەستدان و کەمئەندامبوونی منداڵ تووشی شۆکی کردوون.
لە راپۆرتی نەتەوە
یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، بە درێژایی جەنگ ٤٧٧ منداڵی ئۆکرانی لە ساڵی
٢٠٢٢ کوژراون ١٣٦یان بەهۆی هێرشی هێزەکانی روسیا و گروپە چەکدارییە پشتیوانییەکانیانە
و ٨٠ منداڵی دیکە بەهۆی هەڵەی هێزەکانی ئۆکرانیاوە کوژراون و ٩٠٩ منداڵ کەمئەندامبوون
و ٥١٨ یان بەهۆی روسیاوە بووە و ١٧٥یان بەهۆی ئۆکرانیاوە بووە.
بەڵام هێزەکانی
ئۆکرانیا نەخراوەتە لیستی شەرمەزارییەوە و تەنها ئاگادارکراوەتەوە لە ژمارەی ئەو
منداڵانەی لە نەخۆشخانە و قوتابخانەکان کوژراون یاخود کەمئەندامبوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز
باس لەوەشدەکات، "گرنگییەکی تایبەت بەو پرسە دەدەم لە راپۆرتەکەمدا."