سەردێڕ:

بەهای دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:10:43:30/05/2023

2532 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە دوێنێ ٥٠ دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە و ماوەی دوو رۆژە لەسەروو ١٤٧ هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دیناردا جێگیر بووە لەکاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

لە چەند رۆژی رابردوودا مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە خستەڕووی دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا ئەوا بەهای دۆلار لە عێراق هاوشێوەی لوبنانی لێدێت.













گەلەری